منداڵانیش هەروەک پێگەیشتووان تووشی قەڵەوی دەبن و بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانی نزیکەی ٣٩ ملیۆن منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە ساڵی ٢٠٢٠دا کێشیان زیادبوو یان قەڵەوبوون.
بەپێی راپۆرتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"heallth"، خۆراکەکانیش رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە قەڵەوی منداڵان، بۆیە
دیارترین ئەو خۆراکانەی ئاشکراکردووە کە دەبنە هۆی قەڵەوی منداڵان،
١. خواردنە خێراکان:
پیتزا خواردنێکی ئیتاڵییە کە لە گەنم دروست دەکرێت و بڕێکی
زۆر لە سەوزە یان گۆشتی سەرەوەی تێدایە، ڕەنگە تەندروست دەربکەوێت، بەڵام لەگەڵ ئەو
بڕە پەنیرەی کە تێدەکرێت، دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
بەهەمان شێوە خواردنە خێراکانی تری وەکو بەرگر و پاستا رێژەیەکی
زۆر چەوری تێدایە، هەروەها پێویستە لە خۆراکی منداڵان دووربکەونەوە لە خواردنی خێرا،
چونکە دەبێتە هۆی کێشەی تەندروستی زیاتر.
٢. جپسی پەتاتە:
چپسە پەتاتە لەناو زەرفی ڕەنگاوڕەنگ و قەبارەی جیاوازەوە
دێت، ئەمەش سەرنجی منداڵان رادەکێشێت،
بەڵام یەک زەرف چپسی پەتاتە بەرێکی زۆر کارلۆری و خوێی
تێدەکرێت و قەڵەوی لێدەکەوێتەوە.
٣. شیرینی:
شیرینی و شوکولاتە هەندێک لە شتە دڵخوازەکانی منداڵانن،
بەڵام لە گرنگترین هۆکارەکانی قەڵەوین.
٤. ئایسکرێم:
هەرچەندە تامی خۆش و لە هاویندا منداڵەکان فێنک دەکاتەوە،
بەڵام خواردنیان منداڵان دووچاری قەڵەوی دەکاتەوە.
٥. مەعکەرۆنی:
مەعکەرۆنی بەتایبەت نۆدڵز منداڵان زۆریان حەز لێیەتی کە لە ئاردی گەنم دروست دەکرێت و پڕە لە کاربۆهیدرات
و چەوری.
٦. شەربەتی میوە:
دوور بکەوەرەوە لە پێدانی شەربەتی میوەی زۆر بە منداڵان،
چونکە بڕێکی زۆر شەکریان تێدایە و منداڵان تووشی قەڵەوەی دەکەن، لەبری ئەوە میوەی تەواویان پێ بدە، چونکە ئەمانە
ریشاڵییان تێدایە، بۆیە تەنها پارچە پارچەیان بکە و بیدە بە منداڵەکانت.
ر.ئ