پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێشت و قژ رایگەیاندووە، خۆڵبارین
کاریگەریی نەرێنی بۆ مرۆڤ هەیە، لەوانەش کاریگەریی هەیە بۆ سەر تەندروستیی پێست و
قژ.
ئێڵاخ قادر غەفور جاف پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست و قژ
ئاشکرایکردووە، کاتێک دەنکۆڵەی تۆزەکە لەسەر پێست دەنیشێت بەتایبەت دەم و چاو، دەبێتە
هۆی وشکبوونەوە و خورانی پێستەکە، کاریگەری دەنکۆڵەکەی تۆزەکە لەسەر قژەکە دەبێتە
هۆی وشکبوونەوە و لوولبوون و بژبوونی قژەکە.
بۆ پاراستنی پێست و قژ لە کاریگەرییە خراپەکانی خۆڵبارین
دەتوانن ئەم چەند رێنماییە جێبەجێ بکەن:
یەکەم: خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو و چای گوڵ و لیمۆ و
نەعناو میوە.
دووەم: شێدارکردنەوەی
پێست بە شێدارکەرەوە و پاککردنەوەی پێست بە کلێنس یان پاککەرەوەی تایبەت و دووبارە
شێدارکردنەوەی.
سێیەم: بەستنی ماسك و
لەچاوکردنی چاویلکە.
چوارەم: دوورکەوتنەوە لەو ماددانەی وەک جێڵ و کرێم گرنگن
بۆ قژ، چونکە ئەوانە وائەکەن کە قژەکە تەپوتۆزی زیاتر رابکێشێت و وشك و بژی دەکاتەوە.
پێنجەم: بەستنی قژەکە
بە باند یان تاگ یان داپۆشی قژەکە لەکاتی خۆڵباریندا.
ئ.ل