یەکێک لەو گرفتە باوانەی زۆر کەس بە دەستییەوە دەناڵێنێت
دروستبوونی کڕێشە لە سەردا، کە بەهۆی نەخۆشی یان چەوریی و پاکڕانەگرتنی قژەوە
دروست دەبێت، بۆ نەمانی دەتوانرێت سوود لە شەکر وەربگیرێت.
ماڵپەڕی"boldsky" لە بابەتێکیدا
بەمشێوەیە باس لە بەکارهێنانی شەکر دەکات بۆ نەهێشتنی کڕێشی سەر:
یەکەم: لابردنی خانە مردووەکان یارمەتیدەری سەرەکیین بۆ
لابردنی کڕێشی سەر، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت شەکر لەگەڵ زەیتی زەیتون و کەمێک خوێدا
تێکەڵبکرێت و مەساج بۆ پێستی سەر بکرێت بۆ ماوەی چەند خولەکێک سووڕی خوێنی سەر
چالاک دەکات، پاشان بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە قژەوە بمێنێتەوە و دواتر بشۆرێت.
دووەم: جێڵی ئالۆڤێرا و شەکر یارمەتیدەرێکی زۆر باشن بۆ
نەهێشتنی کڕێش، بۆ ئەم تێکەڵەیە پێویستە شەکرەکە تەواو ورد ببێت و لەگەڵ جێڵەکەدا
تێکەڵبکرێت، ئەمەش ماوەی ٣٠ خولەک بە قژەوە بێت.
سێیەم: تێکەڵکردنی کەمێک شەکر بۆ ناو شامپۆ دەبێتە هۆی
لابردنی خانە مردووەکانی پێستی سەر و کڕێش، پێویستە لە هەفتەیەکدا جارێک قژت بەو
شامپۆیە بشۆیت کە شەکری تێدایە.
ئ.ل