چۆن منداڵەکەت دەخەوێنیت کە نایەوێت بخەوێت؟

PM:05:40:07/09/2021

4960 جار خوێندراوەتەوە

کێشەی نەخەوتنی منداڵ یەکێکە لەو کێشانەی روبەڕوی زۆرێک لە دایک و باوکان دەبێتەوە بەهۆی ئەوەی منداڵەکانیان نایانەوێت بخەون یاخود خەویان لێ ناکەوێت سەرەرای ئەوەی کاتی خەوتنە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر شێوازی ژیانیان.

هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەین باس لەوەدەکات کە چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاستەنگیانەی دێنە پێش خەوی منداڵان کە ئەمانەن:

یەکەم: جێبەجێکردنی رۆتینەکانی پێش خەوتن ( وەک شوشتنی ددانەکان وچوونە جێگە).

دووەم: ڕاهێنانی منداڵەکان لەسەر چوونە جێگاوە.

سێیەم: ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەوتن وەک تاریککردنی ژورەکە.

چوارەم: دوورخستنەوەی منداڵەکە لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکان و تەلەڤزیۆنەکان پێش خەوتن بۆ ئەوەی توشی خەوزڕان نەبێت.

پێنجەم: کۆکردنەوەی یارییەکانی لەبەردمی بەمەبستی ئەوەی هەست بکات کاتی پشوودان و خەوە.

شەشەم: ڕێگریکردن لە هەرخواردنێک بەر لە خەوتنی منداڵەکە.