سێ هەنگاو بۆ پاراستنی پێست لە پیربوون

PM:10:12:20/02/2023

4244 جار خوێندراوەتەوە

بەپشت بەستن بە ھەندێک راھێنان و رێگەی سروشتی دەتوانرێت پێستی روخسار توند بکرێتەوە و وابکرێت کە زیاتر گەنج دەربکەوێت و نیشانەکانی پیربوون دوابخرێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە راھێنانێکی ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون و گەنجبوونەوەی پێست، راھێنانەکانیش بریتین لە:

یەکەم: ددانەکانت بخەرە سەریەک بۆئەوەی بتوانیت کۆنترۆڵی ئەو ماسولکانە بکەیت کە دەکەونە ژێر گوێیەکان.

دووەم: مەساجی ئەو ناوچەیە "رومەت و ناوچەوان" بکە لە رێگەی چەند جوڵەیەکی بازنەییەوە بە ئاڕاستەی جوڵەی کاتژمێر دواتر بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە.

سێیەم: لە قۆناغی سێیەمی ئەم راھێنانەدا بۆماوەی چەند خولەکێک بوەستە، دواتر ھەمان جووڵە ١٠ جار دووبارەی بکەرەوە، کە یارمەتیت دەدات ماسولکەکانی شەویلگەت خاوببێتەوە بەتایبەت ئەو ماسولکەیەی کە بەرپرسە لە کرداری ھەرس و شێوەی ھێلکەیی بەرووخسار دەبەخشێت.

دەتوانن ئەم راھێنانە بۆ ژێر چەناگەش بکەن تاکو پێستی ئەو بەشە توند بێتەوە و غەبغەبە نەمێنێت.

ئ.ل