دوای بڵاوبوونەوەی
چیرۆکی ئەو منداڵەی لە ژێر داروپەردووی روخاوی ماڵەکەیان لەدایکبووە، زۆرکەس
ئامادەییان دەربڕی تاکو ئەرکی بەخێوکردنی بگرنە ئەستۆ، بەڵام لە دواین دەرکەوتنیدا
لەلای پورێکی دەژی و لەگەڵ منداڵەکانی خۆیدا بەخێوی دەکات.
ئەو منداڵەی کە بە
"موعجیزە" ناودەبرێت، بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەم دواییانەی سوریا ماڵەکەیان
روخا، دایکی لە ژێر داروپەردووی روخاوی ماڵەکەیان منداڵەکەی بوو بەڵام خۆی
دەستبەجێ گیانی لە دەستدا، پیاوانی فریاکەوتنیش توانیان ژیانی ئەو منداڵە لە مردن
رزگار بکەن، چیرۆکی رزگاربوونی بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و خەڵکێکی زۆر داوایان
کردبوو ئەرکی بەخێوکردنی لە ئەستۆ بگرن.
شەممەی رابردوو ئەو
منداڵە رادەستی پورێکی بەناوی حەلا لەگەڵ هاوسەری پورەکەی بەناوی خەلیل سەوادی
کراوە و ناویان ناوە "عەفرا" کە ناوی دایکە کۆچکردووەکەی ئەو منداڵەیە.
سەوادی هاوسەری پوری ئەو
منداڵە عەفرینییە بە ئاژانسی رووەیتەرزی راگەیاندووە، ئەو منداڵە بۆ ئەوان و
خانەوادەکەی زۆر مانای هەیە، بەتایبەت کە تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی گیانیان
لەدەستداوە، دەبێتە یادەوەرییەک بۆ خۆی و هاسەرەکەی و کەسە نزیکەکانی دایک و باوکە
کۆچکردووەکەی منداڵەکە.
لە شەشی شوباتدا دوای بوومەلەرزەکە دایکی ئەو منداڵە لەژێر
داروپەردووی ڕوخاوی خانووەکەیان لە شارۆچکەی جەندرێسی سەر بە عەفرین ژانی منداڵبوون
دەیگرێت و هەر لەوێدا منداڵەکەی دەبێت، بەڵام دایکەکە کە هێشتا منداڵەکەی بە ناوکەپەتکەوە
پێوە پەیوەست بوو گیان لەدەستدەدات.، منداڵەکەشی کە ناوی ئایەی لێنراوە لەلایەن تیمەکانەوە
رزگار دەکرێت.
ئ.ل