بۆچی منداڵەکەم ژێر چاوی ڕەشە؟

PM:04:00:18/02/2023

5660 جار خوێندراوەتەوە

رەشی ژێر چاوی منداڵ حاڵەتێکی مەترسیدار نییە بەڵام هەندێكجار دەبێتە مایەی دڵەڕاوکێ بۆ دایکان و باوکان و وایان لێدەکات چەندین جار سەردانی پزیشك بکەن تا هۆکارەکەی بزانن.

د.گەوھەر سەمەدپسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، زۆرجار دایکان و باوکان سەردانمان دەکەن و دەپرسن لە ھۆکاری ڕەشی ژێر چاوی منداڵەکانیان چیە، بۆ وەڵامی ئەمەش چەند خاڵێك دەخەینە ڕوو:

- ھۆکاری بۆماوەیی: کاتێک دەبینین دایک یان باوک ھەمان کێشەیان ھەیە.

- ھەستیاری لوت و ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت.

- ھەوکردنی چاو و زۆر یاریکردن بەچاو (ھەڵگڵۆفینی چاو).

- کەمخوێنی و کەمی مادەی ئاسن و زیادەڕۆیی کردن لە خواردنە ناتەندروستەکان.

- کەمی ئاو خواردنەوە و وشکبوونەوە(جفاف) و تیشکی ھەتاوی بەردەوام.

- کەمخەوی وشەونخونی کردن و زۆر بەکارھێنانی مۆبایل و ئایپاد.

چارەسەر:

بێگومان پێویستە ھۆکارەکە دەستنیشان بکرێت بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.