چۆن منداڵەکەت والێدەکەیت هەرچییەکت پێشکەش کرد بیخوات؟

PM:12:28:30/08/2021

6168 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری دایکان و باوکان بەردەوام کێشەی ئەوەیان هەیە کە منداڵەکانیان هەموو خواردنێک ناخۆن، ئەم ترسەش لەجێگەی خۆیەتی چونکە گەشەی منداڵ پێویستی بە هەموو تەواوکەرە خۆراکییەکانە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، ئاماژە بە پێنج هەنگاو دراوە کە هانی منداڵ دەدەن هەموو خواردنە تەندروستەکان بخۆن، ئەوانیش:

- رێگە بە منداڵەکەت بدە بە دڵی خۆی تاقیکردنەوە بە خواردنەکان بکات و تامی شتی نوێ بکات.

- رێگەیان بدە چێژ لە نانخواردنەکەیان ببین و لە کاتی نانخواردندا قسەیان پێ مەبڕە و توڕەیان مەکە.

 

- لە قاپی بچوکدا خواردنیان بدەرێ و هانیان بدە تەواوی بکەن.

- لەکاتی خواردن ئامادەکردندا بەشداریان پێبکە و وانیشاندە کە یارتیدەرن لە دروستکردنی خواردنەکەدا.

 

- راهێنانی وەرزشیان لەگەڵ بکە یان یاریەکیان لەگەڵ بکە کە وزەی زۆر سەرف بکە.