لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی بایدندا چەند هونەرمەندێک بەشداربوون

2021-01-20

5583 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەمێک لەمەوبەر هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ لەیدی گاگا و جێنیفەر لۆپێز لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "جۆ بایدن" گۆرانییان وت.

ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە ئەمریکا مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی ئەمریکا بەڕێوەچوو، لە بەشێکی مەراسیمەکەدا لەیدی گاگا سرودی نیشتیمانیی وتەوە و جێنیفەر لۆپێز نمایشی پێرفۆرمانسێکی میوزیکی پێشکەش کرد.

هەر لە هەمان رۆژدا ئەکتەری بەناوبانگ تۆم هانکس بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی ٩٠ خولەکی تایبەت بە ئاهەنگگێڕان بۆ دەستبەکاربوونی جۆ بایدن پێشکەش کرد، چەندین هونەرمەند و کەسایەتی بەناوبانگ وەک جەستن تیمبەرلیک و جۆن بۆن جۆڤی و دێمی لاڤاتۆ بەشداری پێرفۆرمانسەکەیان کرد.

لەیدی گاگا پێشتریش وەک لایەنگرێکی جۆ بایدن لە کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێى ئەمریکادا پشتگیری لە جۆو بایدن کرد، لەسەر ستەیج لە ویلایەتی پەنسلڤەینیا وتی "بەبێ هیچ گومانێک جۆو بایدن هەڵبژاردە راستەکەیە."