ناوەندی شانۆی تاڤ نوێترین پڕۆژەی شانۆیی رادەگەیەنێت

2021-01-20

1886 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوەندی شانۆی تاڤ لە ئیڤێنتێکدا نوێترین پڕۆژەی هونەریی خۆی رادەگەیەنێت.

بەدروشمی بەرەو شانۆیەکی راستەقینە ناوەندەکە بڵاویکردەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ نوێترین پڕۆژەی هونەرییان.

راگەیاندنی ناوەندی شانۆی تاڤ بڵاویکردەوە، ئەم پڕۆژە شانۆییە  لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند "دێرین حامید" و کۆڕیۆگرافی فریاد ئەحمەد، بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەکتەر و موزیسیانی گەنج لە داهاتوودا پێشکەش دەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا و بۆ ئەو مەبەستە، ڕۆژی پێنچ شەممە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی جەمال عیرفان لە سلێمانی، لە ئیڤێنتێکی تایبەتدا ناوی پرۆژە شانۆییەکە رادەگەیەنرێت و بەشداربووانی نمایشەکە دەناسێنرێت.

ناوەندی شانۆی تاڤ لەساڵی ٢٠١٨ لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا دامەزراوە، هەریەک لە هونەرمەندانی بواری شانۆ و نواندن ( زەریا سامی، محەمەد مستەفا، دێرین حامد) لە ستافی دامەزرێنەری ناوەندەکەن، ناوەندەکە کار بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی شانۆکار دەکات، کە شانۆ وەک پیشەیەکی ژیان ببینن، لە ڕێگەی ۆرکشۆپ و ستۆدیۆی تایبەت بە پێگەیاندنی ئەکتەر، لە پاڵ پراکتیک و نماییشەکاندا گۆڤار و کتێبی تایبەت بە شانۆ چاپ و ئامادە دەکەن.

May be an image of 11 people, hair and outerwear