دوای ١٧ ساڵ ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی دۆزییەوە

2021-01-20

3268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جیهانی ئۆتۆمبێلەکان چەندین چیرۆکی سەیر و سەمەرەی تێدایە، بەڵام یەکێك لە سەیرترین چیرۆکەکان، چیرۆکی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری شۆفرلێت کامارۆ مۆدێل ١٩٦٩ کە دوای ١٧ ساڵ لە دزرانی خاوەنەکی پێی شاد دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، پیاوێک بە ناوی "تۆمی کوک" دوای ١٧ ساڵ ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی لە پێشانگایەکەی ئۆتۆمبێلدا دۆزیەوە، دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی پێشانگاکە، دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکە دزراوە و تۆمی خاوەنێتی.

تۆمی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد و لە رێگەی دۆکیومێنتە فەرمیەکانیەوە توانی بیسەلمێنێت کە ئۆتۆمبێلەکە هی ئەو بووە و ساڵی ٢٠٠٣ لێی دزراوە، دواتر پۆلیس رایگەیاند کە ئەم ئۆتۆمبێلە پێشتر چوار جار کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.