ڤیدیۆ.. ملیۆنێری چینی جاک ما دوای سێ مانگ لە دیار نەمانی دەردەکەوێتەوە

2021-01-20

2583 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوبەر و خاوەنی گروپی عەلی بابا جاک ما بۆ یەکەم جار دوای سێ مانگ لە دیار نەمانی، ئەمڕۆ لە لایڤ ڤیدیۆیەکدا دەرکەوتەوە.

ملیاردێری چینی جاک ما لە دوای ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رەخنە لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەگرێت، بە شێوەیەکی نا روون دیار نامێنێت، جاک لە وتارێکدا لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رەخنە لە رێکارە یاساییەکان و بانکەکانی دەوڵەت دەگرێت، بەپێی راپۆرتەکانی ماڵپەڕی فاینانس تایمس بەشێکی زۆر پارەی جاک لە بانکەکاندا ھەڵپەسێندراوە و لەلایەن حکومەتەوە زۆر بە رەقی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

لە لایڤ ڤیدیۆکەیدا کە بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی چین باس لە پڕۆژە خێرخوازیەکەی بۆ ١٠٠ مامۆستای چینی دەکات.

جاک وتی "ئێمە بەڵێنمان داوە کە هەموو ساڵێک لە رۆژی فیستیڤاڵی laba کۆبیینەوە، لە پێنج ساڵی رابردوودا خەڵاتێکی ماڵئاوییمان داناوە بۆ ئەم رۆژە لە سانیای چین، بۆ سوپاس کردن و رێزلێنانی مامۆستایان، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ ناتوانین لە سانیا کۆبیینەوە و چاومان بە یەک بکەوێت، بەڵام بەڵێنەکەمان دەمێنێتەوە، رێز و پێزانینیشمان بۆ مامۆستایان گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، هەرچەندە هەموومان بە تەواوی جیهاندا بڵاو بوویەنەتەوە، بەڵام هێشتا لە رێگەی ئۆنلاینەوە ڤیدیۆوە پەیوەندیمان هەیە، ئێمە سوپاسگوزاری و پێزانینی خۆمان بۆ ئەو ١٠٠ مامۆستایە دەردەبڕین کە خەڵاتەکانیان وەرگرتووە، هەروەها ئەو ٢.٩ ملیۆن مامۆستایەش کە لە لادێ و ناوچەکانی دەرەوەی شارەکان وانە دەڵێنەوە، کاتێک پانەدامیک تەواو دەبێت بە دڵنیایەوە رێگەیەک دەدۆزینەوە تا گەشتەکەی سانیا تەواو بکەین."