هونەرمەندێكی کورد کۆچی دوایی کرد

2021-01-20

59474 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی شانۆکار دیاری حاجی عەلی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان رایگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، هونەرمەند دیاری حاجی عەلی دوای ململانێی لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچی دوایی کرد.

دیاری حاجی عەلی دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکان بووە و لەبواری شانۆدا دەرکەوتوە، لە چەندین کاری جیاوازدا بەشداری کردووە، بۆماوەیەك لە کاری شانۆ دوورکەوتووەتەوە و چووەتە بواری پەروەردەوە و رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لەو بوارەدا، بۆماوەیەك مامۆستای سەمای بالیە بووە و چەند بەرهەمێکی تایبەت بە منداڵانی هەبووە، هەروەها رۆڵی لە هەندێك ڤیدیۆدا بینیوە کە لە بواری هۆشداریدا بووە.

Image may contain: 1 person, standing and beard