وێنە.. بەردێك دۆزراوەتەوە کە شێوەی دڵێك لە ناوەکەیدایە

2021-01-20

7484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کرێکارەکانی یەکێك لە کانەکانی ئۆرۆگوای بەردێکیان دۆزیوەتەوە کە لە دڵێکی مۆرباو دەچێت، ئەوەی وایکردووە جێگەی سەرنج بێت ئەوەیە کە پێویستی بە جوانکاری و هەڵکەندن و بریقەدارکردن نییە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "البیان" ئاماژە بەوەکراوە، دوای کردنەوەی ئەو بەردە پیرۆزە کە لە سنوری نێوان ئۆرۆگوای و بەرازیل دۆزراوەتەوە، کرێکارەکان تووشی سەرسوڕمانبوون بە بینینی ئەو شێوەیەی کەناو بەردەکەدا دروست بووە.

ئەو بەردە لە ئێستادا دانراوە بۆ فرۆشتن کە ئەمەش هەلێکە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی کۆکردنەوەی بەردە پیرۆزەکان دەکەن.

کۆمپانیاکە وێنەی ئەو بەردەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و زۆرێك لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەکاتی بینینی وێنەکەدا شۆکبوون و وتوویانە کە دەکرێت ئەمە نیشانەیەك بێت بۆ خۆشەویستی لەم هەسارەیەدا.

کرێکارەکانی یەکێك لە کانەکانی ئۆرۆگوای بەردێکیان دۆزیوەتەوە کە لە دڵێکی مۆرباو دەچێت، ئەوەی وایکردووە جێگەی سەرنج بێت ئەوەیە کە پێویستی بە جوانکاری و هەڵکەندن و بریقەدارکردن نییە.