کەمیی ڤیتامین دی منداڵان تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات

2021-01-17

3481 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتمەند، ئەگەری هەیە کەمی ڤیتامین دی ببێتە هۆی دروستبوونی ڕەفتاری شەڕانگێزی، بەتایبەت هەڵسوکەوتی منداڵان زیاتر شەڕانگێز دەکات لەوکاتەی دەگەنە تەمەنی هەرزەکاریی.

ڤیتامین دی کە زیاتر لە تیشکی خۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، پێویستییەکی سەرەکی و گرنگی جەستەیە، کەمی ڤیتامین دی دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسکەکان و زیادبوونی مەترسی هەوکردنی ئێسک و هەوکردنی جومگەکان.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی NDTV ی ئەمریکی، بەپێی توێژینەوەیەک کە توێژەرانی زانکۆی میشیگان لە ئەمەریکا ئەنجامیانداوە، کەموکوڕیی ڤیتامین دی لە منداڵاندا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەڵسوکەوتی شەڕانگێزانە، توێژینەوەکە لینکێکی نێوان کەمی ڤیتامین دی لە منداڵانی گەنج و هەڵسوکەوتی شەڕانگێزی ئاشکرا کردووە کاتێک گەیشتونەتە هەرزەکاری.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو منداڵانەی کە ڤیتامین دییان کەم بووە، زۆرتر کێشەی هەڵسوکەوتی شەڕەنگێزییان هەبووە، بەتایبەت کاتێک گەشتوونەتە تەمەنی هەرزەکاری، جگە لەوە کەمبوونی ڤیتامین دی ئەگەری هەیە ببێتە هۆی دروستبووونی نەخۆشییە دەروونییەکانی وەک شیزۆفرینیا و خەمۆکی لە گەورەبووندا.

ئیمیلیا پاکزیک، پسپۆری خۆراکی لە نەخۆشخانەی منداڵانی لاڕاپیدا لە شاری شیکاگۆ لە ئەمریکا دەڵێت "ڤیتامین دی چەندین ڕۆڵی جیاوازی هەیە لە لەشدا، لەوانە گەشەکردنی کاری دەمار و دەروون و سنوردارکردنی هەوکردن و ئیلتیهابات"

ڤیتامین دی جگە لە تیشکی خۆر، دەتوانرێت لە سەرچاوەی خۆراکەوە وەک قارچک و ماسی دەست بکەون.