فێستیڤاڵێکی شیعری بەناوی لەتیف هەڵمەتەوە ساز دەکرێت

2020-11-24

1188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیعرەکان لە سێیەمین فێستیڤاڵی کەرکووک بۆ شیعری لاوان خولی (لەتیف هەڵمەت) لەلایەن نوسەرەکانیانەوە دەخوێنرێتەوە و باشترینەکانیش خەڵات دەکرێن و بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

سیروان بێلانە سەرپەرشتیاری فێستیقاڵەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، "سەرەتا بڕيار بوو تەنها دە شاعير بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا بکەن، بەڵام دواتر لەلایەن ليژنەی باڵاوە وەک هاندانێک بۆگەنجان بڕیاردرا سه رجەم ئەو شاعیرانەی شیعریان ناردووە بەشداری بکەن.

ڕاشیگەیاند، وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوون و خزمەتکردنی بە ئەدەبی کوردی بڕیاردرا ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە بکرێت بەناوی (لەتیف هەڵمەت)ی شاعیرەوە.

فێستیڤاڵی شیعری لاوانی کەرکووک سێیەمین خولە و بڕیارە کاتژمێر سێی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم لەسەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک دەست بەکارەکانی بکات و بۆماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

No description available.