ڤیدیۆ... پیاوێک بەهۆی خیانەتی هاوسەرییەوە لە قەفەسدا سزا درا

2020-11-24

6311 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک بەهۆی خیانەتی هاوسەریەوە بە دەست بەستراوی لەناو قەفەسێکدا فڕێدەدرێتە چەمێکەوە، و دواتر لە خنکان رزگار دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، پیاوێک بە دەست بەستراوی لەناو قەفەسێکدا لە چەمێکی شاری ماومینگی باشوری چین دەدۆزرێتەوە، و خیانەتی هاوسەری بە هۆکارێک بۆ ئەم رووداوە دادەنرێت.

بەپێی راپۆرتەکانی رۆژنامەکانی چین، پیاوەکە رۆژی هەینی لە کاتی خیانەتی هاوسەریدا گیراوە و سزایەکی کۆنی چینی بەناوی "نقوم بوون لە قەفەسی بەرازدا" بەسەردا سەپێنراوە، و پۆلیس رایگەیاند کە تا ئێستا چوار کەس دەستگیر کراون، و ڤیدیۆ و وێنەی پیاوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە چیندا بڵاو بوونەتەوە کە کۆمەڵێک پیاو دەچنە ژورێکەوە و پیاوێکی هاوسەردار لەگەڵ ژنێکدا دەگرن و دواتر پیاوەکە بە گوریسێک دەبەستنەوە و دەیبەنە دەرەوە، دەیخەنە قەفەسێکەوە و فڕێیدەدەنە چەمەکەوە، و دواتر رزگار دەکرێت و پۆلیس دەڵێت کە بەری تەندروستی جێگیرە، دوای ئەم رووداوە پۆلیس پۆلیس پیاوێکی ٤١ ساڵی دەستگیر کرد و دواتر سێ کەس لە تەمەنەکانی ٣٦ و ٣٢ و ١٨ خۆیان تەسلیمی پۆلیس کرد و ئێستا لە زیندانن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەم جۆرە سزایە لە سەردەمەکانی ١٤ و ١٥ و ١٦ ی زاینیدا بەهۆی زۆری خیانەتی هاوسەریەوە لە چیندا بڵاو بووەیەوە.