2020-11-24
3195 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زنجیرە درامای ( ١٠،٠٠٠ مرۆڤ، براکوژی ) زنجیره درامایەکی دۆکیۆمێنتەریی مێژووەییە، چیرۆكی شەڕی ناوخۆی کورد دەگێڕێته‌وه كه لە ناوچەی کوردستانی باشوور لە ساڵەکانی ( ١٩٩١ تا ١٩٩٧ ) ڕووی داوه، وه‌له چاوی كه‌سێك كه بێ لایه‌نه له جه‌نگه‌كه و له لایه‌نی مرۆڤایەتییه‌وه له ڕووداوه‌كان ده‌ڕوانێت.
باوەڕ جەمال دەرهێنەری زنجیرەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەم زنجیرەیە لە یەک به‌ش و سێ ئه‌ڵقه پێکهاتووە، کە لە ئێستادا ئه‌ڵقه‌ی یەکەم لە قۆناغی مۆنتاج تەواو بووە و ئامادەیە بۆ بڵاو کردنەوە و لە ١٧ خولەک پێکهاتووە، هەروەها لە سەرەتای مانگی ١٢ و سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده ده‌ست ده‌كرێت به درووستكردنی ئه‌ڵقه‌ی دووه‌م و سێیه‌م، كه له ٣٠ خولهك و ٣٥ خولهك پێكهاتووه، وە لە هەر ئەڵقەیەک بە شێوەیەکی جیاواز رووداوەکان دەگێڕێتەوە، بە شێوەیەک کە لە ئەڵقەی یەکەمدا باس لە کۆی مێژووی شەڕەکە دەکات، وە لە ئەڵقەی دووەمدا زەرەرەکانی شەڕەکە لەو کەرتانەی کە وڵات ڕاگیر ئەکەن وەک ( هونەر، کلتور، وەرزش، ئابوری، کشتوکاڵ...هتد ) ، هەروەها لە ئەڵقەی سێهەم و کۆتاییدا دەچێتە ناو وردەکاری ئەو کارەکتەرەکانی تاکی کورد کە کەسێکی نزیکیان لەدەست یاوە و لە چاوی ئەوانەوە لە رووداوەکان دەڕوانێت و پاشماوەی شەڕەکە لەسەر لایەنی دەروونی کاراکتەرەکان، وە هەوڵدراوە بەم سێ ئٔەڵقەیە کە لە سێ فاکتەری جیاوازەوە ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە زۆربەی وردەکارییەکانی جەنگەکە و زیانەکانی بخاتەڕوو."
(باوه‌ڕ جه‌مال) ئه‌كادیمیای سینه‌مای ته‌واو كردووه، وه ماوه‌ی چوار مانگ كاری له‌سه‌ر گه‌ڕان و نوسینی پڕۆژه‌كه كردووه‌و له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌دا ده‌ستده‌كرێت به بڵاوكردنه‌وه‌ی زنجیره‌كه، بەڵام هێشتا دیار نییە کە لە کوێ بڵاودەکرێتەوە، وە هیچ کەس و لایەنێکی دیاریکراو لەپشت ئەم زنجیرەوە نییە.
