حەسەن شەریف هۆنراوەیەکی مەلای جزیری دەکات بە گۆرانی

2020-11-24

2278 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند حەسەن شەریف نوێترین گۆرانی بڵاوکردووەتەوە کە لە هۆنراوەی مەلای جزیرییە بەناوی " Dil Yeke 2020".

گۆرانی " Dil Yeke 2020"ی هونەرمەند حەسەن شەریف لە هۆنراوەی مەلای جزیرییە، و حەسەن شەریف خۆی ئاوازی بۆ داندراوە، کاری ئەڕێنج و میکسی لەلایەن موتڵو تۆباڵەوە بۆکراوە، لە دەرهێنانی هۆلاند بازارە.

حەسەن شەریف ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی کێستەی سەر بە پارێزگای دهۆك لەدایك بووە، بە زاراوەی کرمانجی گۆرانی دەڵێت، خوێندنی سەرەتایی لە گوندی کێستە و شاری دهۆك تەواو کردووە، بەڵام بەهۆی هەندێك هۆکاری تایبەت بەخۆیەوە نەیتوانیوە تەواوی بکات، لە منداڵییەوە خولیای گۆرانیوتن بووە، لە ساڵی ١٩٨٥دا یەکەم گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوی «تەمبورا من»، لە ساڵی ١٩٨٦دا بەرهەمێکی تری بڵاوکردووەتەوە بەناوی "باران باری"، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە و چەند گۆرانییەکی بە زاراوەی سۆرانی تومارکردووە کە لە فولکلۆرەوە وەرگیراون لە نموونەکانی "ئەشکی سۆر"، "بەچی ئەچی" و "ھەرمێ".