سینەماکارێکی بەناوبانگ کۆچی دوایی کرد

2020-11-24

13848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمڕۆ سێشەممە دەرهێنەر و سیناریستی دیاری ئێرانی، "کامبوزیا پەرتەوی" لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە تاران کۆچی دوایی کرد.

لەبارەی کۆچی دوایی  کامبوزیا پەرتەوییەوە هاوسەرەکەی بە ئاژانسی ئیرنای ئێرانی راگەیاندووە، بەمەبەستی چارەسەر و نەشتەرگەری دڵ چووەتە نەخۆشخانە، دواتر تووشی کۆرۆنا بووە و گیانی لەدەستداوە.

کیسرا پەرتەوی کوڕی کامبوزیا پەرتەوی، ئاماژەی بەوەکرد کە بەهۆی کۆرۆناوە هیچ مەراسیمێکی بۆ رێک ناخرێت، لە گۆڕستانی بەهەشتی زەهرا لە تاران بەخاک دەسپێردرێت.

کامبوزیا پەرتەوی ساڵی ١٩٥٥ له شاری ڕەشت له دایکبووە، یەکەم فیلمی تایبەتمەندی خۆی بە ناوی (ئاینک) بۆ تۆڕی دووەمی تەلەفزیۆنی ئێرانی دروست کردووە.

فیلمی " فیش" یەکەمین بەرهەمی سینەمایی بوو، خەڵاتی باشترین فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی لە ئیتاڵیا و خەڵاتی یونیسێف لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین و خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی فیلمی ئەدێلاید لە ئوسترالیا بەدەستهێنا.

لەگەڵ مەجید مەجیدی و حەمید ئەمجەد، سیناریۆی بۆ فیلمی "محەمەد ڕەسوڵا" نووسیوە. کە فلمێکی سینەمایی بەناوبانگی ئێرانییە.

No description available.

No description available.