کەسێک بەهۆی دزینی کاتژمێرێکی دەستییەوە نۆ ساڵ زیندانی دەکرێت

2020-11-24

2409 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە لەندەن بەهۆی دزینی کاتژمێرێکی دەستی گرانبەهاوە سزای نۆ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، پیاوێک بە ناوی "مەهدی دیدە" تەمەن ٣٥ ساڵ لە شاری لەندەن، کاتژمێرێکی دەستی گرانبەها لە فرۆشگایەک دەدزێت.

کاتژمێرە دەستیەکە لە جۆری RM 69 Tourbillon، نرخەکەی دەگاتە ٩٢ دەفتەر دۆلار و لە هەموو جیهاندا تەنها ٣٠ دانەی لێ دروست کراوە، هونەرمەندی گۆرانیبێژی راپ درەیک یەکێکە لەو چەند کەسەی کە دانەیەک لەمەی هەیە و لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی وێنەکەی بڵاو کردۆتەوە.

مەهدی کە لە باشوری لەندەن دادەنیشێت، لە گروپێکی چەتەییدایە، کەسانی دەوڵەمەند بە ئامانج دەگرێت و دزیان لێدەکات، مەهدی بە تاوانی پیلان گێڕان بۆ دزی و مامەڵە کردن بە کەلوپەلی دزراو و هەبوونی بابەتی تاوانکاری تۆمەتبار کرا و سزای نۆ ساڵی وەرگرت، هاوبەشەکەشی "موحەمەد سافری" تەمەن ٣٦ ساڵ بە تاوانی پیلان گێڕان بۆ دزی سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.