2020-11-24
1459 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دوو لە دیارترین ئەستێرەکانی سینەما و درامای جیهانی عەرەبی، نیللی کەریم و زافر عابدین بەیەکەوە رۆڵی سەرەکی دەبینن لە فیلمی خوێن مژەکان بەناوی "هێڵی خوێن- خط دم"، کە یەکەم فیلمی ترسناكی عەرەبییە.
ئەم فیلمە لەلایەن رامی یاسینەوە بەرهەم هێندراوە، کە هەر خۆی کاری نوسین و دەرهێنانی بۆکردووە و لە ئێستادا لە ماڵپەڕی " شاهد VIP"دا پەخش دەکرێت.
بۆ جارێکی دیکە زافر و نیللی لە فیلمی " خط دم"دا کۆدەبنەوە، دوای ئەوەیە بەیەکەوە لە درامای " تحت السيطرة"دا رۆڵی سەرەکییان دەبینی، ئەمجارە رۆڵی دوو هاوسەر دەبینن بەناوی "نادر" و"لميا"، کە دوو منداڵی دوانەیان هەیە، یەکێك لەو منداڵانە تووشی رووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و لە غەیبووبەدا دەمێنێتەوە.
دواتر کاتێك کوڕەکەیان دێتەوە هۆش خۆی رەفتارەکانی ترسناك و جیاواز دەبێت و نیەتیی شاراوەی دەبێت لە پشتەوەی رەفتارەکانیدا.
