لەبەر ئەم هۆکارانە زیادەڕۆیی لە خواردنی مریشکدا مەکە

2020-11-24

9145 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێڕای ئەوەی کەسانێکی زۆر لەجیاتی گۆشتی سوور گۆشتی سپی دەخۆن بەو هیوایەی کێشیان زیاد نەکات و زیانی کەمتری هەبێت، بەڵام ئەمە راست نییە و مریشکیش سوود و زیانی خۆی هەیە.

بەگوێرەی کۆمەڵەی مایۆ کلینیكی پزیشکی و توێژەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوەکراوە، پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی بڕی ئەو پرۆتینەی رۆژانە وەریدەگرن لە ١٠ بۆ ٣٥ بێت لە سەدا لە کۆی ئەو کالۆرییانەی رۆژانە کەسێك وەریدەگرێت.

بەڵام ئەمریکییەکان و بەشێکی زۆری خەڵکی وڵاتە جیاوازەکانی جیهان بڕێکی زیاتر لە پڕۆتین وەردەگرن کە ئەمەش زیانی بۆ جەستە دەبێت، چونکە ئەگەر بڕی زیادە لە پرۆتینەکان بچێتە جەستەوە ئەوا وەكو چەوری لە جەستەدا هەڵدەگیرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی چەوری لە خوێندا.

هەروەها لە زیانەکانی زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی مریشکیش بریتییە لە، بەرزبوونەوەی ئەگەری تووشىوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە چەوری و کۆلیسترۆلی تێدایە.

پسپۆڕان ئاگاداری لەبارەی ئەوەشەوە دەدەن کە ئەو کەسانەی زۆر گۆشت دەخۆن ناتوانن بە ئاسانی کۆنترۆڵی کێشیان بکەن، بەراورد بەو کەسانەی کە رووەکین و سیستمێکی خۆراکی باشتر بەکاردەهێنن، هەروەها توانای ئەوەیان هەیە کە خواردنەکەیان بۆ وزە بگۆڕن.

لەلایەکی دیکەشەوە پسپۆڕان ئاگاداریی دەدەن لەوەی زیادەڕۆیی کردن لە خواردنی مریشك وادەکات وەڵامدانەوەی جەستە بۆ دەرمانەکان لەکاتی نەخۆشبووندا کەمببێتەوە، بەهۆی زیادبوونی راددەی دەرمانی دژە زیندەگییەکان لە گۆشتی مریشكدا کە دەدرێت بە مریشکەکان تا زیاتر گەشە بکەن و گەورەبن.

لەگەڵ ئەوانەشدا پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی گۆشتی مریشك لە پلەی کەمتر لە ٧٥ سەدی نەکوڵێندرێت، بۆئەوەی تووشی نەخۆشی نەبن.

ژ.ن