2020-11-20
9732 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیاوێکی چینی خۆی فێری درومان دەکات، و ١٠٠ عەزی بۆ کچەکەی دەدورێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، پیاوێکی چینی بەناوی " Xu Ruiqin" خۆی فێری درومان دەکات، و ١٠٠ عەزی جیاواز بۆ کچەکەی دەدورێت، و دەڵێت "دەمەوێت یادەوەری منداڵی کچەکەم پڕ بێت لە خۆشی."
باوکەکە سەرەتا قوماشێک دەستی پێکرد، و قوماشەکەی بردە لای خەیاتێکی شارۆچکەکەیان، هەر جارەو بەلای دوکانی قوماشەکەیا بڕۆیشتایە، پارجەیەکی بۆ دەکڕی و دەیبرد بۆ خەیاتەکە، تا ڕۆژێک خەیاتەکەی شارۆچکەکە بەجێدەهێڵێت، ناچار خۆی فێری درومانی دەکات و ئامێرێکی درومان دەکڕێت و دوای ماوەیەک لە راهێنان لەسەری، توانی بە باشی فێر ببێت و ئێستا بە ئاسانی لە رۆژێکدا عەزیەکی سادە و لە دوو هەفتەدا عەزیەکی ئاڵۆز و جۆراوجۆر دەدورێت.








