2020-11-20
22848 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر بڵاویکردەوە، منداڵێک لە نەخۆشخانەکەیان دوای ٢٢ هەفتە له‌دایكبووە، كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا، هاوکات، کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ژیانی لە مەترسیدا نییە و هاوشێوه‌ی منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه.
نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر بڵاویکردەوە، چەند رۆژێک لەمەوبەر منداڵێک لە نەخۆشخانەکەیاندا له‌دایكبووە، كه به دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون داده‌نرێت له جیهاندا، دەشڵێت، "کێشی منداڵەکە نیو کیلۆیە و ئێستا هاوشێوه‌ی هه‌ر منداڵێكی ئاسایی له گه‌شه‌كردندایه"، لەوبارەوە، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان رایگەیاندووە، ئه‌و منداڵه لە ماوەی ٢٢ هەفتەدا لە دایکبووە، کە زۆر زووترە له‌كاتی دیاریكراو بۆ له‌دایكبوونی منداڵێکی ئاسایی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو رووداوە حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه له جیهاندا، به‌ڵام ژیانی له مه‌ترسیدا نییه و وه‌ک هه‌ر منداڵێكی تازه له‌دایكبوو هه‌ناسه ده‌دات.
ئەو پسپۆڕەی نه‌خۆشی منداڵان ئاماژەی بەوەشکردووە، رێژەی ئۆكسجین له جه‌سته‌ی منداڵەکەدا ٨٨%تە و تا ئێستا پێویستی به ئامێری ئۆكسجین نه‌بووه.
بە گوێرەی زانایان، منداڵێکی ئاسایی پێویستی بە نزیکەی ٤٠ هەفتە (٢٨٠ رۆژ) هەیە بۆ لە دایکبوون، ئەگەر بگاتە ٤٢ هەفتە ئەوا کاتی لە دایکبوونەکە دواکەوتووە و ئەگەر پێش هەفتەی ٣٧یش لە دایکبوو ئەوا لە دایکبوونەکە پێش کەوتووە، هاوکات، ئەگەر منداڵێک لە هەفتەی ٢٣ بۆ ٢٨ لە دایکبوو ئەوا لە دایکبوونەکەی زۆر پێشکەوتووە و ئەگەر لە هەفتەی ٢٩ بۆ ٣٣ لە دایکبوو ئەوا بەشێوەیەکی مامناوەند پێشکەوتووە.

