چی وا لە منداڵەکان دەکات باشتر لە گەورەکان سەرۆک هەڵبژێرن؟

2020-11-05

1914 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵان لەوە تێدەگەن کە سەرۆکی راستەقینە، پێویستی و قازانجی ئەوانی تر دەخاتە پێش پێویستی و قازانجی خۆی.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "بیگ سینک"، ئاماژە بە توێژینەوەیەک کراوە کە باس لە هەڵبژاردنی سەرۆک دەکات لەلایەن منداڵانەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەر Maayan Stavans لە سەنتەری زانکۆی ئەوروپی لە بودابست و Gil Diesendruck دەروونناس لە زانکۆی رامات لە ئیسرائیل نووسراوە.

منداڵان دەبێت فێری ئەوە ببن کە لە رووی کۆمەڵایەتییەوە چی دەکەن، ئەمەش بەهۆی گەشەکردنی هەستییانەوە بەرامبەر ئەوانی تر کە چاوەڕێی چی دەکەن کاتێک شتێکیان بەرامبەر دەکرێت.

زۆربەی گەورەکان خۆیان بە سەرۆک دەزانن و هەوڵدەدەن خۆیان سەرۆکی خۆیان بن، بەڵام لە منداڵاندا ئەمە جیاوازە، لە کۆمەڵێک منداڵدا ئەوانەی بەهرەیبوون بە سەرۆکیان هەیە، بەبێ ویستی خۆیان و بە هەڵبژاردنی ئەوانی تر لەگەڵ کاتدا وەک سەرۆکی کۆمەڵەکە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 توێژینەوەکە باسی لەوەش کرد کە منداڵان کەسانی بەرپرسیار وەک سەرۆک سەیر دەکەن، و بەرای منداڵان سەرکۆکەکان کەسانی بەرپرسیارن و زیاتر لە خۆیان خەمی کەسانی تر دەخۆن و بە دەم کەسانی ترەوە دەچن.