وێنە.. بە سەرکەوتووی نەشتەرگەریی جیاکردنەوەی دوو منداڵی پێکەوەنوساو ئەنجامدرا

2020-10-31

17252 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پزیشکانی کالیفۆرنیا توانیان لە لێکردنەوەی دوو منداڵی دووانەی پێکەوەنوساو سەرکەوتووبن، کە هەردووکیان کچن و تەمەنیان حەوت مانگ دەبێت و لە بەشی سەرەوە پێکەوە نوساون.

ماڵپەڕی سابع لە هەواڵێکدا ئاشکرایکردووە، نەشتەرگەریی دووانە پێکەوەنوساوەکە ٢٤ کاتژمێری خایاندووە، دەستکاری کاسەی سەر و مێشکی منداڵەکانیان کردووە، چونکە هەردووکیان لە سەردا پێکەوەنوسا بوون.

نەشتەرگەرییەکەیان سەرکەوتوو بووە و لەدوای چەند مانگێک هەریەکە لە ئابیجێل و میکائیلای منداڵ دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە.

دایک و باوکیان ئاماژەیان بەوەکردووە، کاتێک دووانەکەیان لەدایکبووە توشی شۆک بوون بە بینیان، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی سێ منداڵی ترن.

پزیشکان رایانگەیاندووە، ئەم جۆرە حاڵەتە لە ملیۆنێک لەدایکبوو لە ئەمریکا ١٠ بۆ ٢٠ منداڵ پێکەوەنوساو لەدایکبوون، کە لە %٤٠یان بە مردووی لەدایکبوون و لە %٣٣ رزگاریان بووە، لە %٢٥ توانای مانەوەیان لە ژیان و جیاکردنەوەیان هەبووە.

35010970-8894259-image-m-69_1603995956537

35010966-8894259-Micaela_and_Abigail_s_attachment_which_occurs_at_head_is_extreme-a-80_1603998977549

35010964-8894259-The_babies_are_recovering_well_in_the_PICU_doctors_say_Pictured_-a-81_1603998986992

ئ.ل