ڤیدیۆ.. کۆمپانیایەک داوا لە کارمەندەکانی دەکات زلـلە لە خۆیان بدەن

2020-10-29

4304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆمپانیایەکی چینی لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای کارمەندەکانی ناچاریکردوون کە زلە لە خۆیان بدەن، دیمەنی ئەو رووداوەش لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە.

روسیا تودەی نوسیوویەتی، خاوەنی ئەو شوێنە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاوکراوتەوە و تێیدا کارمەندەکان راهێنان دەکەن، لە پێناو یارمەتیدانی کارمەندانی فرۆشتندا، تاکو بتوانن زیاتر خۆڕاگر و لەسەرخۆبن بەرامبەر کڕیاران.

گرتە ڤیدیۆکە نزیکەی ٣٣ چرکەیە و لەم دواییانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ویبۆی چینی بڵاوکراوەتەوە، لە شاری دۆنگوان لە باشوری چین تۆمارکراوە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا نزیکەی هەشت کارمەندی ژن و پیاو دەردەکەوێت، کە هەموویان پۆشاکی رەنگ رەشیان لەبەردایە و هەریەکەیان لە بەرامبەر راهێنەرێک لە خۆیان دەدەن، بەشێکی زۆریان کەوتونەتە سەر ئەژنۆ، تەنانەت یەکێکیان چەند جارێک زلە لەخۆی دەدات و هاواردەکەن و ئاماژەکان دەڵێنەوە.

ئ.ل