ڤیدیۆی ئەو پیاوەی بە چرکەیەک خۆی لە مردن رزگارکرد

2020-10-29

5267 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی سکای نیوز ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا، ئۆتۆمبیلێکی جۆری تۆیۆتا، دەیەوێت لە کارمەندێکی هێڵی فریاکەوتنی خێرا لە سەر رێگایەکی گشتی لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بدات، بەڵام کارمەندەکە بە "چرکەیەک" خۆی رزگار دەکات.

بەگوێرەی ڤیدیۆکە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەیەوێت شۆفێرەکە بکات بە ژێرەوە، کارمەندەکە بەخێرایی خۆی فڕێدەداتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و بەوەش نابێت بە ژێرەوە و لە مردن ڕزگاری دەبێت.

کۆمپانیای کارمەندەکە رایگەیاندووە، کارمەندەکەیان برینداربووە بەڵام برینەکەی سەخت نییە. پۆلیسی نیویۆرکیش دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆسیەکە کردووەتەوە.