ڤیدیۆ.. منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن رزگاری بوو

2020-10-29

2869 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی میسری تەمەن شەش ساڵ، دوای کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی سێیەمی ماڵەکەیاندا، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری بوو.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، ئەو منداڵە لە باڵەکۆنی ماڵەکەی خۆیانەوە دەکەوێتە سەر شەقامێک، بەڵام ئەو شوێنەی ئەو تێیدا دەکەوێتە خوارەوە ماتۆڕێکی لێیە و دەکەوێت بەسەریدا.

کۆمەڵێک کەس لەو ناوەدا کۆبوونەتەوە، کاتێک ئەو دیمەنە دەبینن بە خێرایی هاوکاری منداڵەکە دەکەن و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بۆ بانگ دەکەن، بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

ئ.ل