بۆچی هەندێک کەس نایانەوێت خۆشەویستی بکەن؟

2020-10-29

5895 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتێک کەسێک نایەوێت پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستی دروستبکات چەند هۆکارێکی هەیە وەک ترس لە داهاتوو یاخود بەردەوام بیرکردنەوە لە ڕابردوو.

ماڵپەڕی "boldsky" هەندێک لەو هۆکارانەی خستووەتەڕوو کە وادەکەن کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر بە تەنیا بمێنێتەوە و بیر لە دروستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی نەکاتەوە.

-دیارترین هۆکار خۆشویستنی لە ڕادەبەدەری خۆیانە کە پێیانوایە خۆیان تەواوکەری خۆیانن و پێویستیان بە کەس نییە.

-هەستنەکردن بە ئامادەبوون بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسێکی دیکە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان.

-زۆر بیرکردنەوە لە ڕابردوو ڕێگریدەکات لە دروستکردنی پەیوەندییەکی نوێ.

-زۆرجار ئەو کەسانەی کە بە تەنیا ماونەتەوە بەهۆی کاریگەری کەسانی دەوروبەریانەوەیە.

-بیرکردنەوەی ناڕاست و بەردەوام بیرکردنەوە لە ڕووداوی ناخۆش وادەکات بە تەنیا بمێنێتەوە.

ئ.ل