پیاوێک بەهۆی هەڵدانی پارە لە پەنجەرەی شوقەکەیەوە دەستگیرکرا

2020-10-29

3490 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک لە شاری چۆنچیانگ لە باشوری رۆژئاوای چین، بەهۆی هەڵدانە خوارەوەی ژمارەیەک پارە لە پەنجەرەی شوقەکەی بۆ سەر شەقامێکی نزیک ئەو شوێنە دەستگیرکرا.

لە رۆژنامەی گاردیاندا هاتووە، ئەو پیاوە بڕێک پارەی کاغەزی زۆری لە نهۆمی ٣٠ باڵەخانەیەکەوە خستووەتە سەر شەقامێک، بەهۆیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەو شوێنەدا روویداوە.

پۆلیسی ناوچەکە رایگەیاندووە، پیاوەکە تەمەنی ٢٩ ساڵ بووە و بڕێکی زۆر ماددەی میسامفیتامینی خواردووە کە ماددەیەکی سڕکەرە، یەکێکە لە جۆرەکانی ماددە بێهۆشکەرەکان، بەهۆی ئەو کارەیەوە هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەو شوێنەدا وەستاوە، چونکە شۆفێرەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی پارەکان بوون بۆ خۆیان.

پۆلیس ئاماژە بەوەکراوە، پیاوێک لە نزیک رووداوەکەوە بە تەلەفۆن پێی راگەیاندوون، ئەو کەسەی پارەکانی هەڵداوەتەخوارەوە دەستگیرکراوە و تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکانی دراوەتە پاڵ و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئ.ل