بۆچی هەندێک کەس لە دوای نانخواردنیش هەست بە برسێتی دەکەن؟

2020-10-29

17599 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرگیز توشی ئەو دۆخە بوویت لەدوای ئەوەی لەکاتى نانخواردن بەشەکەی خۆتت خواردبێت، بەڵام هەستکردبێت کە هێشتا برسیتە؟ بەگوێرەی پسپۆڕانی خۆراک کۆمەڵێک هۆکار لە پشت دروستبوونی ئەو هەستەوەیە.

لیندی کوهین شارەزای بواری خۆراک لە ئوستڕاڵیا لە پەرەی سەرەکی خۆی لە فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە، هەستکردن بە برسێتی یان دوای تەواوبوونی ژەمی خۆراکەکەت هەستت کردبێت هێشتا برسیتە و تێرت نەخواردووە، ئەوە شتێکی باوە بەسەر زۆر کەسدا دێت، ئەمەشی گەڕاندووەتەوە بۆ کۆمەڵێک هۆکار.

-ناهاوسەنگی ژەمی نانخواردن

-نەخواردنی بڕی پێویست کە جەستە و گەدەت پێویستییەتی

-رەنگە بۆ هەندێک کەس بەشێک بمێنێتەوە کە ئارەزووی خواردنی شیرینی بکات.

ئەو پسپۆڕە ئاشکرایکردووە، گرنگی بە هەمجۆری ژەمی خۆراک بدرێت لەگەڵیدا خواردنی زۆر نەخورێت یان دەتوانرێت فێڵێک کە پێی دەوترێت "هاتریک" بەکاربهێنێت، واتە لە ژەمەکەتدا و لەسەر دەورییەکەت سێ خۆراکی سەرەکی تێدا بێت، کە پێک بێت لە چەوری تەندروست و کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکان، بۆ نمونە بۆ چەوری ئەڤۆگادۆ و بۆ کاربۆهیدراتەکان وەک پەتاتە.

ئ.ل