ئەو خۆراکانەی بەسوودن بۆ زیادبوونی باڵای منداڵ

2020-10-25

37741 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە منداڵان گەشەی باڵایان بەپێی تەمەنیان نییە و کورتترن لەچاو تەمەنیان، رەنگە هۆکارەکەی بەهۆی ناڕێکی جۆرەکانی خۆراکەوە بێت کە دەدرێت بە منداڵ.

ماڵپەڕی سوپەر ماما لە بابەتێکدا ئاماژەی بەو خۆراکانە کردووە کە رێگەخۆشکەرن بۆ زوو بەرزبوونی باڵای منداڵ، بەڵام جۆری خۆراکەکانیش بەگوێرەی تەمەنی منداڵەکە و لە ژێر رێنمایی پزیشکدا بێت ئەوانیش:

-خواردنی هێلکە، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییەکان بۆ گەشەی منداڵ و باڵای سوودی هەیە.

-خواردنی گۆشتی مریشک زۆر گونجاوە بۆ تەندروستی گەشەی منداڵ، جەستە بڕی پڕۆتینی تەواو وەردەگرێت و سیستمی لەشی بەهێز دەکات.

-میوە ژەمێکی سروشتی زۆر بەسوودە بۆ گەورە و منداڵ، رێژەی شەکری بەسود بۆ جەستە دابین دەکات لەگەڵ ڤیتامینەکان.

-سپێناخ سەوزەیەکی بەسوودە و منداڵەکەت فێری خواردنی بکە، چونکە بڕێکی زۆر کانزای تێدایە و لەهەمانکاتدا کالسیۆمی زۆرە کەدەبێتەهۆی گەشەی ئێسک و ماسولکەکان و زیادبوونی باڵا.

-شێلم هەوڵبدە منداڵەکەت فێربکە بیخوات، چونکە باشترین یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی باڵا، بڕێکی زۆر ڤیتامین و کانزا و پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە کە پارێزگاری لە گەشەی منداڵ دەکات.

4 Ways to Help Your Child Grow Taller Naturally - The Soccer Mom Blog

ئ..ل