ئەم خواردنانە یارمەتیت دەدەن بەقوڵی بخەویت

2020-09-21

20324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پسپۆڕ و پێشکەشکاری تەلەفیزیۆنی روسی ئەلیکساندەر میاسنیکۆف لیستێکی بەو خواردنانە ئامادە کردوە کە میلاتۆنینیان تێدایە و یارمەتی دەرن بۆ حەوانەوەی جەستە و کەمبوونەوەی خەوزڕان.

میاسنیکۆف لیستێکی بەو خواردنانە دیاری کردووە کە خەو باشتر دەکەن، کە بریتین لە هێلکە، گێلاس، مۆز، تەماتە، چەرەزات، پەنیتی تون، هەگوین، زەیتوون و برۆکلی، وەك لە ماڵپەڕی "الوطن"دا باسکراوە.

لەگەڵ زیادبوونی ئاستی میلاتۆنینیشدا فشاری خوێن لە شەواندا بەڕاددەی %١٥ کەمدەکاتەوە، کەمی ئەم هۆرمۆنەش وادەکات فشاری خوێن لە دەمارەکاندا بەرزببێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەو رووناکییانەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەردەچێت دەکرێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی میلاتۆنین، بۆیە باشتروایە چوار کاتژمێر بەر لە خەوتن ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارنەهێنن.