چۆن بە خوێ چارەسەری زیپکەکانت دەکەیت؟

2020-09-21

17411 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یەکێک لەو هۆکارانەی دەبێتە هۆی دروستبوونی زیپکە هەوکردن و پاکڕانەگرتنی پێستە.

ماڵپەڕی " boldsky" باس لە بەکارهێنانی خوێ دەکات بۆ چارەسەری زیپکە.

هەوکردن و کۆبونەوەی چەوری لەسەر پێست دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە، دەکرێت لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەند پێکهاتەیەکی سروشتییەوە چارەسەر بکرێت.

خوێ یەکێکە لە باشترینەکان بۆ چارەسەری زیپکە چونکە دەبێتە هۆی کوشتنی بەکتریا و لابردنی خانە مردووەکان و هەروەها سووڕی خوێن چالاک دەکات.

دەکرێت خوێ لەگەڵ کەمێک ئاودا تێکەڵبکرێت و چەند خولەکێک مەساجی بۆ پێست پێبکرێت، ماوەی ١٥ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە، پاش شتن گرنگە کرێمی شێدارکردنەوە بەکاربێت.

ڕێگەیەکی دیکە بۆ چارەسەری زیپکە تێکەڵکردنی خوێ و زەیتی بادەمە، ئەم تێکەڵەیە دەکرێت ماوەی ١٠ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە و باشترە هەموو ڕۆژێک ئەنجام بدرێت.

بۆ پاکبوونەوەی کونیلەکانی پێست و نەهێشتنی زیپکە دەکرێت خوێ لەگەڵ هەنگویندا تێکەڵبکرێت و ماوەی ١٥ خولەک بە پێستەوە بمێنێتەوە.

تێکەڵکردنی خوێ و سۆدەی نان و ئاو یارمەتی لابردنی چەوری پێست دەدات، پێویستە ئەم تێکەڵەیە تا وشکبوونەوە بە پێستەوە بێت و پاشان بشۆرێت.