ئەو خۆراکەی ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

2020-09-21

5498 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنی ماسی دووجار لە هەفتەیەکدا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

ماڵپەڕی "boldsky" باس لە سوودەکانی خواردنی ماسی دەکات.

بە هۆی گرنگی نەدان بە جۆری خۆراک یاخود زیادبوونی تەمەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، بۆ خۆپاراستن پێویستە گرنگی بدرێت بە وەرزش کردن و خۆراکی تەندروست.

بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە لە زانکۆی هارڤارد شارەزایانی بواری خۆراک گەشتنە ئەو ئەنجامەی خواردنی ماسی دوو جار لە هەفتەیەکدا دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت و ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی دڵ بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە.

بە هۆی دەوڵەمەندی ماسی بە ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین E مەینی خوێن ناهێڵێت و خوێنێکی تەندروست دەگوازرێتەوە بۆ دڵ و پەستانی خوێن ڕێکدەخات.

ژ.ن