سێ پێکهاتە بکەرە ئاوەوە بۆئەوەی ورگێکی تەختت هەبێت

2020-09-21

167614 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنەوەکانی دێتۆکس چەندین سوودی گرنگی بۆ تەندروستی دەبێت و یارمەتیدەرە بۆئەوەی کە جەستە لە ماددە ژەهرەکان پاك ببێتەوە و کێش داببەزێت و ئاستی وزەی جەستە بەرز ببێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "برایت ساید" ئاماژەی بە سێ لە دیارترینی ئەو پێکهاتانە کردووە کە گرنگە بکرێنە ئاوەوە و بەشێوەیەکی رۆژانە بخورێنەوە، لەوانەش:

١. ئاو و خوێ بەبێ یۆد:

کەمێك خوێی زبر لەگەڵ ئاوی شلەتێن و کەمێك لیمۆ تێکەڵ بکە و  بە گەدەی بەتاڵ بیخۆرەوە.

٢. ئاو و سیر:

دوو دەنك سیر لەگەڵ ورد بکە، ١٠ خولەك چاوەڕێ بکە دواتر بیکەرە نیو لیتر ئاوەوە و بۆماوەی سوو کاتژمێر دایبنێ دواتر بیخۆرەوە.

6 مكوّنات يمكنك إضافتها إلى الماء لبطن مسطحة وسليمة

٣. ئاو و سێو و دارچین:

دوو سێو لەت بکە و لەگەڵ دوو پارچە دارچین بکەرە کترییەك ئاوەوە، دواتر بکەرە بەفرگرەوە بۆماوەی کاتژمێرێك تا تامەکەی دەردەدات، دواتر بیخۆرەوە.