کچێک بەهۆی نەشتەرگەری جوانکارییەوە هێندە شێوەی شێواوە ناناسرێتەوە

2020-09-21

21275 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وێنەی فانێکی ئینستاگرام بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە بەهۆی نەشتەرگەری جوانکارییەوە شێوەی شێواوە بەڕاددەیەك کە شێوەیەکی جیاوازی هەیە.

بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە ئەم گۆڕانەی لینا قەزیز بەهۆی ئەوەبووە کە تووشی هەستیاری بووە بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری "Lash Lift"ی کردووە و تووشی هەستیاری بووە ئەمەش وایکردووە کە شێوەی رووخساری تێكبچێت و لەو کەسە نەچێت کە پێشتر هەوادارەکانی بینیویانە.

دوای ئەم وێنانەش لینا نوسیویەتی: "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کە پەیوەندییان پێوەکردم و نامەیان بۆ ناردم، سوپاس بۆ نزاکانتان، ئەمەش زۆر ئەگەیەنێت بۆ من، هەوڵدەدەم کە ئەرێنی ببم و هیوام وایە بەزووترین کات باشتر ببم و چاك ببمەوە، پەیمانبێت کە وردەکاری هەموو شتەکانتان لەگەڵدا باس بکەم، چونکە هەمووتان شایەنی ئەوەن کە ئەم شتانە بزانن، هەمووتانم خۆشەوێت".

Doc-P-748056-637362755931282143.PNG