ئافرەتان لەماوەی مانگێك بەچیدا تێدەپەڕن؟

2020-09-21

7772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئافرەتان بەدرێژای مانگێک لەکاتی سوڕی مانگانەدا هەست بەبێهێزی و ماندوێتی و ئازار دەکەن ئەویش بەهۆی کاریگەری دابەزینی هۆرمۆنی ئیسترۆجینەوەیە.

ماڵپەڕی "بوزکیتۆ" لە بابەتێکدا ئاماژە بەو شتانە دەکات کە ئافرەتان لەماوەی مانگێکدا پێیدا تێدەپەڕن، ئەوانیش:

سەرەتا بە قۆناغی سوڕی مانگانەدا تێدەپەڕێت کە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە لەشیدا دادەبەزێت و هەست بە بێهێزی و ماندوێتی دەکات.

دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانە، هۆڕمۆنی ئیسترۆجین لە جەستەیدا زیاد دەکات و چالاکی و ووزەی بۆ دەگەڕێتەوە ، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئەو هۆڕمۆنە ڕووخساری ئافرەتان زیاتر ڕەونەقدارتر دەبێت و زیپکەی پێوەی نامێنێت و گەشی و بریقە بە ڕووخساریەوە دەردەکەوێت.

هەروەها ڕێژەی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن لە جەستەیدا بەرز دەبێتەوە ئەمەش بەرپرسە لەلایەنە دەرونییەکان و زیاتر هەست بە متمانە بەخۆبوون دەکات و هەستی پێشبڕکێی تێدادەبێت، هۆکارێکیشە بۆ جوان دەرکەوتنیان و سەرنجڕاکێش دەردەکەون و زیاتر حەز بە تێکەڵاوی لەگەڵ کەسانیتردا دەکەن.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی سوڕی مانگانە و دابەزینی هێلکە بۆ هێلکەدان، قۆناغی بێزاری و بێتاقەتییان دەستپێدەکاتەوە و هۆڕمۆنیان گۆڕانکاری بەسەردا دێت کە دەبێتەهۆی  زیاتر هەستیار بوونیان و گریان و ماندوێتی، لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین زیپکە لە ڕوخساریان دەردەکەوێت و گەشی ڕوخساریان نامێنێت.

دوای ماوەیەک هۆرمۆنی پڕۆجیسترۆن زیاد دەبێت و ئارەزوی جنسیان نامێنێت وهەست بە ئازار و ئاوسانی سکیان دەکەن، دواتر ڕۆژی سوڕی مانگانە دەستپێدەکات و تێیدا هەست بە بێزاری دەکەن و نایانەوێت قسە لەگەڵ کەس بکەن تەنها پشوو وەرگرتنیان دەوێت.