ئەو مانگ و هەسەرانە کامانەن کە گومانی ژیانکردنی بوونەوەرە نامۆکانیان لێدەکرێن؟

2020-09-21

3684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 دۆزینەوەی فۆسفین لە هەورەکانی ڤینۆسدا، ئەو گومانەمان لا دروست دەکات کە لەسەر چەند مانگ و هەسارەیەکی تر ژیان بوونی هەبێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"، لەم دواییانەدا دەرکەوت کە فۆسفین(گازێکی گڕاوی ژەهراوی بۆن ناخۆشە) لە هەورەکانی ڤینۆسدا بوونی هەیە.

زیندەبەرگی زەوی چەندین پێکهاتەی پێویستی تێدایە بۆ ژیانکردن، یەکێک لەوانە ئاوە کە وەکو سەرچاوەیەکی سەرەکی وزە بەکاردێ، بێجگە لە ئاو فۆسفینیش دەکرێ وەکو سەرچاوەی وزە سوودی لێببینرێت، فۆسفین و ئاو تاکە پێکهاتەی ژیان و وزە نین لەم جیهانەدا، ئەم هەسارە و مانگانەش بێبەش نین لە مادەی ئۆرگانی و سەرچاوەی وزە:

١- مارس: دۆزینەوەی دەریاچەیەک لە ژێر بەستەڵەکی باشور و گازی مێتان لە ئەتمۆسفیری مارتین، وا دەکات کە مارس کاندیدێکی بەهێز بێت بۆ ئەگەری بوونی ژیان تێیدا.

٢- یۆرۆپا: یەکێکە لە مانگەکانی هەسارەی موشتەری، کەمێک بچوکترە لە مانگی زەوی و ڕووی سەرەوەی ئەم مانگە بە ئاوێکی بەستوو داپۆشراوە، بەهۆی ئەو گەرمیەی کە لە موشتەری و مانگەکانیەوە پێی دەگات، زۆڕێک لە زاناکان بڕوایان وایە کە لە بەشی ژێرەوەی ئەو مانگەدا زەریایەکی زۆر گەورە هەیە، کە ڕەنگە لە قوڵایی ١٠٠ کیلۆمەتردا ببینرێت.

٣- ئینسێلدس: شەشەم گەورەترین مانگی زوحەل، وەک یۆرۆپا ئەمیش ڕووی سەرەوەی بە ئاوێکی بەستوو ڕوپۆشکراوە و لە ژێرەوەی زەریایەک هەیە.

٤- تیتان: گەورەترین مانگی زوحەلە و بەشێکی زۆری ئەتمۆسفیرەکەی پێکدێت لە نایترۆجین، ڕادارەکان چاودێریانکردووە و چەم و دەریاچەی شلەی (مێتان و ئیسان) و بورکانی بەستەڵەکیان تیا دۆزیووەتەوە، کە ئاماژەن بۆ بوونی ئاو لە تیتاندا.

Astronomers re-create the formation of Jupiter's Galilean moons using new  theory | Astronomy.com