نیشانەکانی جەڵتەی دڵ چین؟

2020-09-21

9466 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 جەڵتەی دڵ کاتێک ڕوودەدات کە ڕێڕەوی خوێن بەرەو دڵ بگیرێت، زاناکان چەند نیشانەیەکی جەڵتەی دڵیان دەستنیشان کرد.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "هێلس لاین"، جەڵتەی دڵ چەند نیشانەیەکی هەیە کە پێویستە ئاگاداریان بین، زۆربەی خاڵکی وادەزانن کە تەنها ئازاری سنگ نیشانەی جەڵتەی دڵە، بەڵام دکتۆرەکان ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە زوو داوای یارمەتی بکەن ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەیان تیا هەبوو:

- ئارەق کردنەوە.

- هێڵنجدان یان ڕشانەوە.

- گێژبوون یان بورانەوە.

- هەستکردن بە ڕوودانی شتێکی خراپ.

شڵەژان یان نیگەرانییەکی زۆر.

- ئازار لە شان و مل و شەویلگە.

- ئازارێکی کەم یان نائاسوودەیی لەسەر دڵ، کە دێت و نامێنێت.

Silent Heart Attacks What Do Asymptomatic Signs of a Heart Attack Mean? -  Kingwood Emergency Hospital