​ئۆتۆمبێلی مەکینە بچوک بەنزین زیاتر دەسوتێنێت یان ئۆتۆمبێلی مەکینە گەورە؟

2020-09-20

12894 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆربەی خەڵکی بڕوایانوایە کە ئۆتۆمبێلی مەکینە بچوک کەمتر بەنزین دەسوتێنێت، بەڵام لە ڕاستیدا بابەتەکە بەو شێوەیە نیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "کۆڤەیس"، ئۆتۆمبێلی مەکینە بچوک لە هەموو ڕێگاکاندا بە هەمان شێوە بەنزین ناسوتێنێت.

٥٠٠ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (بەنزین و گاز) لە سەر رێگاکانی بەریتانیا بۆ ماوەی سێ کاتژمێر تاقیکرانەوە، دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلەکان لە %١٨ زیاتر بەنزینیان سوتاندووە لەچاو ئەو ژمارەیەی کە لەسەر کەتەلۆگی ئۆتۆمبێلەکان نوسراون.

"ئیمیشن ئاناڵیتیکس" کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری شیکاری داتا، پێوانەی سوتاندن و ناردنی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیان کرد و بۆیان دەرکەوت کە ئەگەر ئۆتۆمبێلە مەکینە بچوکەکان بیانەوێت خێراتر بڕۆن دەبێت بەنزینێکی زیاتر بسوتێنن لەوەی کە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلەکان دەیڵێن.

لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تایبەت بە ئۆتۆمبێل بەناوی "تۆپ گێر"، تاقیکردنەوەیەک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا کرا کە هەمان بڕی بەنزینیان تێدا بوو و بە هەمان خێرایی دەڕۆشتن، یەکەمیان مەکینەیەکی چوار پستۆنی یەک پۆینت هەشت لیتری لەسەر بوو و ئۆتۆمبێلی دووەم مەکینەکەیەکی شەش پستۆنی سێ لیتری لەسەر بوو، لە کۆتایی تاقیکردنەوەکەدا دەرکەوت کە ئۆتۆمبێلی یەکەم دوو کیلۆمەتر کەمتری لە ئۆتۆمبێلی دووەم بڕیووە.

"جێرەمی کلارکسن" پێشکەشاری بەرنامەکە، لە کۆتایی بەرنامەکەدا وتی "گرنگ نیە چی لێدەخوڕیت، گرنگ ئەوەیە چۆن لێیدەخوڕیت".

Vehicle Types, Car Body Styles Explained