بزانە بۆچی لە دەرزی لێدان دەترسیت؟

2020-09-20

4533 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 تریپانۆفۆبیا ترسێکی زۆرە لە ڕێکارە پزیشکییەکان و لەناویاندا دەرزی لێدان، ئەم ترسە زیاتر لە منداڵاندا هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "هێلس لاین"، تریپانۆفۆبیا زیاتر لە منداڵاندا باوە لەبەر ئەوەی ڕانەهاتوون کە پێستیان بە شتێکی تیژ کون بکرێت، هەرچەندە زۆربەیان لەگەڵ گەورە بووندا بە سەر ئەو ترسەدا زاڵ دەبن، بەڵام چەندین کەس ترس لە دەرزی لێدان لەگەڵیان دەمێنێتەوە هەتا کاتی باڵغبوون.

چەند شتێک بە هۆکاری مانەوەی ئەم ترسە دادەنرێت:

- ڕووداوێکی نەخوازراو کە شۆکێکی بۆ کەسەکە دروست کردووە و ئەمەش دەبێتە هۆی وەبیرهێنانەوەی یادەوەری ناخۆش.

- بوونی هەمان ترس لە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەدا.

- وەرگرتنی زانیاری هەڵە لەسەر دەرزی لێدان.

- بورانەوە یان بێئاگابوون بەهۆی بوونی کاردانەوەی "vasovagal" کاتێک دەرزی لە کەسەکە دەدرێت.

بەهۆی بوونی هۆکاری جیاواز بۆ دروست بوونی ئەم ترسە لە ناو کەسەکاندا، وایکردووە کە چارەسەرەکانیش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگۆڕدرێت.

ئەم ترسە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر کوالێتی ژیانی کەسەکان، هەندێک لە نیشانەکانی فۆبیاکە ئەمانەن(بورانەوە، نیگەرانی، بێخەوی، بەرزبوونەوەی خێرایی لێدانی دڵ، دوورکەوتنەوە لە چارەسەری پزیشکی).

 

Scared of needles? Trypanophobia, Needle phobia and how we can help