چۆنییەتی ئامادەکردنی تکەی مریشک

2020-09-20

8937 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تکەی مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی کە خەڵکی بە ڕێژەیەکی زۆر حەز بە خواردنی دەکەن و دەتوانن بە چەند هەنگاوێکی ئاسان ئامادەی بکەن و چێژی لێ ببینن.

 شیوازی ئامادەکردنەکەی لێرەدا دەخەینە ڕوو:

پێداویستییەکان:

یەک کیلۆ گۆشتی مریشک، نەرمەی ڕان یا سنگ

دوو کەوچک ماست

ئاوی نیو لیمۆ

دوو کەوچک ڕۆنی زەیتون

یەک کەوچک کەچەپ

سیری ووردکراو

خوێ و بیبەری ڕەش

بیبەری توونی هاڕاو

بەهاراتی تێکەڵە

بۆ ڕازاندنەوە (پیاز و تەماتە و لیمۆ و خەیار و کەرەوز و نان)

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

لەناو دەفرێکدا ماستەکە پاشان هەموو کەرەستەکانی تر تێکەڵ دەکرێت جگە لە گۆشتەکە نەبێت

جوان تێک دەدرێت، دواتر گۆشتەکە دەخرێتە ناو گیراوەکە تاوەکو تامەکەی وەردەگرێت،

بۆماوەی دوو تا هەشت کاتژمێر یان شەوێک لە بەفرگردا جێدەهێڵرێت بۆ ئەوەی تامی کەرەستەکان وەربگرێت.

ئاگری بۆ ئامادە دەکرێت و لەگەڵ لیمۆ و تەماتە و پیاز بە شیشەوە دەکرێت یان بە جیاجیا دەکرێن بە شیشەوە، لەسەر خەڵوز یان ئاگرێکی کز دادەنرێت و دەبرژێنرێت.

لەکۆتاییدا لەگەڵ کەرەوز و خەیار و تەماتە و نان پێشکەش دەکرێت.