کێ دەبێتە جەیمس بۆندی نوێ؟

2020-09-20

2072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەندین کەس گرەو لەسەر ئەکتەری دیاری زنجیرەی پیکی بلایندەرس دەکەن کە دەبێتە 007 نوێ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بێرمینگهام مەیل"، تۆم هاردی ئەکتەری دیاری درامای پیکی بلایندەرس و ئەتسێرەی بەناوبانگی بەریتانی، وەکو یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکان دەستنیشان کراوە بۆ دەوری جەیمس بۆندە نوێیەکە.

دانیێڵ کرەیگی تەمەن ٥۲ ساڵ ڕایگەیاند کە کۆتا فیلمی لە دەوری جەمیس بۆندا بەناوی "no time to Die" تەواو دەکات و لە بەشەکانی داهاتوودا بەشدار نابێت.

پلان وابوو لە تشرینی یەکەمدا فیلمەکە پەخش بکرێت و لە هەمان ڕۆژدا بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە رایبگەیەنن کە تۆم هاردی دەبێتە جەیمس بۆندی نوێ بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاتەکەی دواخرا بۆ سەرەتای ۲۰۲۱.

Producers postpone release of 007 film No Time to Die | CBC News

Peaky Blinders star Tom Hardy 'to become new James Bond after Daniel Craig'  - Birmingham Live