ڤیدیۆ.. پیاوێك بە زیندوێتی دەکەوێتە ژێر بڕێکی زۆر بەردەوە

2020-09-20

6428 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆیەك بەڕاددەیەك زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە پیاوێك بە زیندوێتی دەخرێتە ژێر بڕێکی زۆر بەردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە شۆفێری شۆفڵێك نەیزانی لە پشتییەوە وەستاوە و بارەکەی بەتاڵ کرد.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "میرەر"ی بەریتانی ئاماژە بەوەکراوە، ئەو پیاوە بە تەواوی کەوتە ژێر بەردەکان و داپۆشرا، و بۆماوەی سێ خولەك لەژێریاندا مایەوە، تا ئەو کاتەی کۆمەڵێك کرێکار توانیان بەردەکان لابدەن و رزگاری بکەن.

وەك لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت، ئەو کرێکارانە توانیویانە پیاوەکە دەربهێنن لە ژێر بەردەکان و رزگاری بکەن، دواتر بوژانەوەی بۆکراوە تا هۆشی بێتەوە.

ژ.ن