چۆن پارێزگاری لە گوێی منداڵەکەت دەکەیت؟

2020-09-10

5319 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا منداڵان ئارەزوو دەکەن زۆرترین کات لە ئاودا و بە مەلەکردن بەسەربەرن، ئەگەر دایکان لەم کاتانەدا ئاگاداری منداڵەکانیان نەبن ڕەنگە زیان بە گوێیەکانیان بگات.

بۆ ئەو مەبەستە ماڵپەڕی "عاجل" چەند ڕێنماییەکی خستووەتەڕوو بۆ پارێزگاریکردن لە گوێی منداڵەکانتان، بەمجۆرە:

١. ئاوی پاك بەکاربهێنە بۆ شۆردنی منداڵەکەت بۆئەوەی تووشی هەوکردنی گوێیەکان نەبێت.

٢. بەرکەوتن بە هەوای سارد وەك پانکە یان ساردکەرەوەی ناوماڵ وادەکات گوێیەکان هەوبکەن.

٣. لەکاتی مەلەکردندا گوێیەکانی بۆ دابخە با ئاوی تێنەچێت چونکە بەوجۆرە زیانی پێدەگات.

٤. پاش شۆردن یان مەلەکردن بەباشی گوێی وشكبکەرەوە.

ژ.ن