بۆ خەوێکی باشتر ئەم خواردنەوانە بخۆرەوە

2020-08-10

6731 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەوزڕان یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆر کەس پێیەوە دەناڵێنن بەتایبەت ژنان، چونکە وادەکات شەو نەتوانن بحەوێنەوە و بەرۆژیش تووشی فشاری دەروونی و ماندوێتی دەبن.

بۆ ئەم مەبەستەش ماڵپەڕی "بەزکیتۆ" ئاماژەی بە دوو خواردنەوەی سروشتی کردووە کە یارمەتیدەرن بۆ رزگاربوون لە خەوزڕان و کێشەکانی کەمخەوی بەم جۆرە:

نەعنا و بەیبون:

کەوچكێكی بچوك بەیبوونی وشك و کەوچكێك نەعنای وشك لەگەڵ کوپێك ئاو تێکەڵ بکە، دواتر بیپاڵێوە و کەمێك هەنگوینی تێبکە، ئینجا شەوانە بیخۆ بۆئەوەی بەباشی بخەویت.

تۆوی رازیانە:

رازیانە لەو خواردنەوانەیە کە یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی جەستە و یارمەتیدەرە بۆ رزگاربوون لە خەوزڕان، بۆیە دەتوانیت تۆوی رازیانەکە لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵ بکەی و دواتر هەنگوینی تێبکەی.

ژ.ن