هونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

2020-08-10

24488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەمشەو هونەرمەندی ناسراوی کورد سابیر کوردستانی لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

نیاز نوری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ هونەرمەند سابیر کوردستانی  لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.

سابیر محەمەد ئەحمەد ناسراو بە "سابیر کوردستانی" لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە، لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی وتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە، لە درێژەی کارە هونەرییەکانیدا چەندین گۆرانیی بەناوبانگی بە شێوەی دەنگ و کلیپ تۆمارکردووە، چەند هونەرمەندێکی گەنج بەشێک لە گۆرانییەکانیان وتووەتەوە.

سابیر کوردستانی توشی کۆرۆنا بوو

ژ.ن